له موسل دوو گه‌وره تیرۆریست ده‌ستگیر كران
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاندوه كه هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق دوو تیرۆریستی داعشی له موسل ده‌ست به‌سه‌ر كرد، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه فه‌وجی پۆلیسی پازده‌ی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌ینه‌وا به‌پشت به‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری، تیرۆریستێكی داعشیان به ناوی ئه‌بو سه‌درا ده‌ست به‌سه‌ر كرد.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه له‌و كاته‌ی كه موسل له‌ژێر كۆنترۆلی داهش دا بوو، ئه‌و تیرۆریسته له دیوانی مزگه‌وته‌كانی سه‌ر به داعش كاری ده‌كرد، هه‌روه‌ها راشگیه‌یان كه ئه‌و تیرۆریسته له ناوچه‌ی تل روومانی به ئاراسته‌ی موسل ده‌ست گیركراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ئه‌مڕۆ له به‌ری راستی موسل و له ناوچه‌ی حاوی ئه‌لكه‌نیسه، تیرۆریستێكی دیكه‌ی داعش به ناوی ئه‌بو موهاجیر ده‌ستگیركرا، ده‌ستگیر كردنی ئه‌و تیرۆریستانه له كاتێكدایه كه له ئێستادا داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك چالاكیان زیاد كردووه.