دۆناڵد ترەمپ پلانەکانی ( سەودای سەدە) ی ڕاگەیاند

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا چەند خوڵەک لەوەپێش لە گەڵ بنیامین نتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ ڕاگەیاندنی پلانەکانی تایبەتی بە ناوی ( سەودای سەدە )  بە ئامانجی دابین کردنی ئاشتی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل هاتنە هۆڵی تایبەتی ئەم کۆبوونەوە .

 

ترەمپ بە ئاماژەدا بەوەی کە ئاشتی بەرفراونترە لە سیاسەت و گوتی ڕێبەرانی ئیسرائیل داخوازی ئاشتین .

 

ترەمپ گووتی فەلەستینیەکان کەوتوونەتە بازنەیەکی تووڕەبوونەوە ، منیش هەوڵم داوە ڕێگاچارەیەک بۆ ئەو دۆخە بدۆزمەوە .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا ترەمپ گووتی پلانەکەمان زۆر جیاوازترە لە ڕابردوو ، ئەو پرۆژە پێشنیارییە پرۆژەیەکی تۆکمەیە و چەندین ڕێگاچارە لە خۆ دەگرێت بۆ دابین کردنی ئاسایش ، چونکە ڕێکارەکەی من سەرکەوتنی هەردووک لا مسۆگەر دەکات .

 

ترەمپ ئاماژەبەوە دەکات لەم پرۆژەدا بەرپرسانی باڵای هەردووک وڵات ڕاستەوخۆ پێکەوە دەکەوتنە دانووستانەوە ، ئەوەش یەکەم جارە ئیسرائیل ي=راستەوخۆ بۆ پرۆژەیەکی ئاشتەوایی دانووستان بکات .

 

ترەمپ لە درێژەدا گووتی ، ئێمە کۆمیتەیەکی هاوبەش پێک دێنین و وردەکاری پلانەکە بە نەخشە دەخەینەڕوو ، ئێوەش دەبینن سنووری هەردووک وڵاتەکە تاکوێ لە خۆ دەگرن ، بەڵام بەو مەرجەی فەلەستینیەکان دەست لە پشتوانی تیرۆر هەڵگرن .

 

لەو پرۆژەدا ( ئورشەلیم ) بیت المقدس بە بێ هیچ ئەگەرێک دەبێتە پایتەختی ئیسرائیل .

 

هاوکات ترەمپ هەڕەشە دەکات و دەڵێت ئیتر ناهێڵین ئیسرائیل هێرشی بکرێتە سەر ، دەشزانن ئێمە زۆر کاری مەزنمان ئەنجام داوە ، ئێمە باڵیۆزخانەی خۆمان هێنایە بیت المقدس ، بەرزاییەکانی گوڵانمان بە فەرمی خستە ناو نەخشەی ئیسرائیل و ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێرانیشمان هەڵوەشاندەوە .

 

لە کۆتاییدا ترەمپ گووتی ،خزمەتێکی مەزنیشمان ئاراستەی فەلەستینیەکان کردووە ، ئەوان دەبنە خاوەن ولاتی خۆیان .

Back to top button