کێشەی گەورە لەبەردەم عێراقدا چییە بۆ دیاریکردنی پاڵێوراوێک بۆ سەرۆک وەزیران؟
بەرپرسێکی عێراقی دەڵێت کێشەی گەورەی بەردەم یەکلایی نەبوونەوەی کەسێک وەک پاڵێوراو بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق ، کوژرانی دوو فەرماندەی ئێرانی و عێراقییە ، کە بڕیار دەری سەرەکی بوون لەم بارەدا ، چوونکە هەرکەسێک خۆی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکات جیا لە دەنگی زۆرینە پێویستی بە وڵامی ئەرێنی گرووپە شیعەکان هەیە .
ئەوە لە کاتێکدایە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق هۆشداری داوەتە لایەنەکان کە تەنیا 3 رۆژی تریان لە بەردەمە بۆ یەکلایی کردنەوەی خۆیان .
ئەو بەرپرسە عێراقییە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت گوتوویەتی ، کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس هۆکاری سەرەکین لە یەکلا نەبوونەوەی کەسێکی پاڵێوراو بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق .
لە کۆتاییدا ئەو بەرپرسە گوتوویەتی ، ئەو دوو کوژراوە رۆڵی سەرەکیان دەبینی لە یەکلا کردنەوەی هەموو پۆستەکان بە پۆستی سەرۆک کۆماری ئێستاشەوە کە کە قاسم سولەیمانی دیاری کردووە