حاكم شێخ لەتیف باسی ساتی وێران بوونی سلێمانی دەكات

خواكوڕك
 
حاكم شێخ لەتیف لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك دەنووسێت، كۆمپانیاكانی تایبەت بە بەرهەم هێنانی پلەیستەیشن، ئاماژە بە داگیركردنی سلێمانی دەكات و ئەو كۆمپاینایە پێشتر چەند فیلێكی هەبووە وەك خۆی هاتۆتەدی.
 
حاكم شێخ لەتیف ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوسیویەتی:” كۆمپانیاكانی تایبەت بەبەرهەم هێنانی پلەیستەیشن فلیمیكی جەنگیان بڵاوكردۆتەوە بابەتی فلیمەكە ئەوەیە ساڵی ٢٠١٨ ئیران سلیمانی داگیر دەكات و ئەمریكاش هەڵدەستێت بە شەڕكردن بۆ ڕزگاركردنی سەرنجام شارەكە ویران دەبێت”.
 
هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: من بڕوام بە تیۆری پلانگێڕی نیە بەڵام هەق وایە ئەم یاریەی پلەیستەیشن كە تایبەتە بە سلێمانی هەلوەستەی لەسەر بكەین و هەروا تینەپەڕیت چونكە شتی وا پێٍشتر ڕویداوەو بووە بەڕاست لەوانە
١/ پێش تەقینەوەی دو تاوەرەكی ناوەنەی بازرگانی جیهانی لە نیۆیۆرك هەمان فلیمی پلەیستەیشن بڵاو بۆوە
٢/ پێش جەنگی سوریا فلیمیك بەناونیشانی بانگەاوزی ئەرك بڵاو بۆوە.
٣/ ماوەیەكی زۆر پێش ئیستا فلیمێك سەبارەت بە بردنەوەی هەڵبژاردنەكان لەلایەن كەسێكی وەك ترامپیش بڵاو كرایەوە دواجاریش دەلێت خوایە سلیمانی بپاریزە چونكە بێكەسە”.
 
 
Back to top button