وەزیری تەندروستی: هەر کەس لە چین بگەڕێتەوە ١٤ رۆژ لەشوێنێکی تایبەت دەیهێڵینەوە

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند هەر هاوڵاتیەکی هەرێم, لە چین بگەڕێتەوە ١٤ رۆژ لە شوێنێکی تایبەت دەیهێڵێنەوە, بۆ ئەوەی بزانین هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە یان نا.

 د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گومانلێکراو لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.

گوتیشی، هەموو هاوڵاتیانی چین دەگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان، هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی دیکەش کە لەوێیەوە دەگەڕێنەوە بۆ ماوەی چواردە رۆژ دەخرێنە ژێر چاودرێرییەوە.

وەزیری تەندروستی ئاشکراشیکرد، بەپێی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی سەدا ٩٩ ڤایرۆسەکە لە وڵاتی چینە بۆیە ئەو ڕێوشوێنانە دژی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەگیرێتە بەر.

بەپێی دواین ئاماری رێکخراوی تەندروستی جیهانی تا ئێستا ٣٦١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ١٧ هەزار ٣٠٠ کەسیش توشبوون.

 

Back to top button