یەکێتی ئەورووپا دوایین هەوڵەکانی بۆ بەردەوامی رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران دەخاتە گەڕ

 

بە پێی بڕیاری پێشوو ئەمڕۆ جۆزێڤ بوورێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لە گەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبۆوە .

 

لەم کۆبوونەوەدا چۆنیەتی بەردەوامی پیوەندییە دیپلۆماسیەکانی ئێران و ئەورووپا و چارەنووسی رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران و ئاڵ و گۆڕە سیاسیەکانی ناوچەیی و جیهانی تاوتوێ کران .

 

بوورێل لەم سەردانە دیپلۆماسیەی خۆیدا بۆ ئێران لە گەڵ حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران و عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران چاوپێکەوتن دەکات و دووایین پێشنیارەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ چۆنیەتی بەردەوامی رێکەوتنی ئەتۆمی پێشنیار دەکات .

Back to top button