لایەنە شیعەکانی عێراقی بە سەرپرشتی خامنەیی لە شاری قوم کۆبوونەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/webste-qalb-wena-90.jpg)
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە ئێرانەوە بۆ ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) نێردراوە ، چەند لایەنێکی شیعی عێراقی ئەمڕۆ لە شاری ئاینی قوم لە ئێران ، کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن کە سەرپەرشتی ئەم کۆبوونەوە لە ئەستۆی ڕێبەری دینی” ئێران خامنەیی” دەبێت .
لایەنەکانی ئەم کۆبوونەوە بریتین لە نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ، هادی عامری ئەمینداری کشتی ڕێکخراوی بەدر و موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر .
سەرچاوەی تایبەت بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕکی ئاشکرا کردووە ، ئەم کۆبوونەوە بە بێ ئاگاداری لایەنی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و چاوەڕوان نەکراو بووە .