ئینستا گرام پەڕەی هەواڵی ( ئێران پرێس ) سڕیەوە
ئاژانسی وێنەهەواڵی نێودەوڵەتی ( ئێران پرێس ) لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا دەنوسێت تۆڕی کۆمەڵایەتی ( ئینستاگرام ) پەڕەی ئێران پرێس ی سڕیوەتەوە .
لە درێژەدا دەنووسێت سەرەڕای ئاڵ و گۆڕکردنی نامەیەکی دوولایەنە بەڵام بەرپرسانی ئەو تۆڕەکۆمەڵایەتیە ڕازی نەبون بە چالاک کردنەوەی ئێران پرێس .
ئەوە لە کاتێکدایە مانگی ڕابردووش فەیسبووک پەڕەی فەرمی ( ئێران پرێس ) ی بۆچەند رۆژێک ڕاگرت و تا ئیستاش بە شێوەیەکی ئازاد ڕێگە بە چالاکی نادات .