دۆنالد تره‌مپ له‌ هه‌وڵێكی كوشتن رزگای ده‌بێت.

 

ئاژانسی سكای نیوز بڵاویكردوه‌: دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ته‌مه‌ن بیست و پێنج ساڵان له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی به‌ چه‌قۆوه‌ گیرا له‌ میانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا دانی به‌وه‌ ناوه‌ كه ‌هاتووه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكوژێت.

 

سكای نیوز ڕاشیگه‌یاند كه‌ پاسه‌وانه‌ نهێنییه‌كانی ده‌زگای ئێف بی ئای كه‌ ئه‌ركی پاراستنی كۆشكی سپییان له‌سه‌ر شانه،‌ ئه‌و كه‌سه‌یان ئاشكرا كردووه‌ و دواتریش ڕاده‌ستی پۆلیس كراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی واشنتن له‌وباره‌وه‌ ئاشكرای كرد كه‌ رۆگر هیدگیتی ته‌مه‌ن بیست و پێنج ساڵ له‌ به‌رده‌م كۆشكی سپی به‌ چه‌قۆیه‌كه‌وه‌ گیراوه‌ و ئه‌وه‌شی نه‌شاردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ كوشتنی دۆناڵد تره‌مپ چووه‌ته‌ ناوچه‌كه‌.

ئێستاش هێزی پۆلیس به‌رده‌وامه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی هانده‌ری پشت ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ بدۆزنه‌وه

Back to top button