چین مردن به ڤایرۆسی كۆڕۆنا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد
ئاماری گیان له‌ده‌ستدانه‌كان به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی چین سه‌رووی نۆ سه‌د كه‌سی تێپه‌ڕاند و هاوكات زیاتر له چل هه‌زار كه‌سیش په‌تاكه‌یان بۆ گواستراوه‌ته‌وه.
لێژنەی تەندروستی نیشتمانی وڵاتی چین بڵاوی كردەوە ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه دوایین ئاماری گیانله‌ده‌ستان به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته نۆ سه‌د و ده كه‌س و هه‌روه‌ها چل هه‌زار و پێنجسه‌د و سی و شه‌ش كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون. له ئاستی وڵاتانی ده‌روه‌ش ته‌نها دوو حاڵه‌تی مردن به ڤایرۆسه‌كه تۆمار كراون كه یه‌ك حاڵه‌ت له هۆنگ كۆنگ و یه‌كیشیان له فیلیپین بووه.
لای خۆشیه‌وه رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی ئاشكرای كرد كه پێده‌چێت پێوانه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه‌مێك جێگیر بووبێت و له رۆژانی رابردوو خێرایی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خاو بووه‌ته‌وه .