راوێژكارێكی خامه‌نه‌یی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر خۆی له‌ عێراق نه‌ڕوات به‌ هێز ده‌ری ده‌كه‌ین

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری ده‌ركدنی هێزه‌ بیانیه‌كانی له‌ عێراق ده‌كرد، تا ئێستا بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌و فشاره‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق راوێژكارێكی خامه‌نه‌ییش رایده‌گه‌یێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا خۆی له‌ عێراق نه‌روات ئه‌وا به‌ هێز ده‌ریان ده‌كه‌ن.

ئاژانسی هه‌والی ئێرنای ئێرانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتی عەلی خامنەیی لەمیانەی وتارێکیدا لە میانەی ئامادەکاری بۆ مەراسیمی چلەی ماتەمینی مردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران-دا، رایگه‌یاندووه‌، ” پێویستە ئەمریکیەکان ئەوە بزانن کە دەرچوونیان لە عیراق مەحاڵ نیە، ئێستا گەیشتووینە کاتێک کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق و سوریا بەرەو کۆتایی دەڕوا، دواتر کاتی دەرکردنی ئەو هێزانە دێت لە وڵاتی ئەفغانستان”.

ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتی عەلی خامنەیی گوتیشی، ” کۆتاییهاتنی بوونی سەربازی ئێران لە عێراق بەرەو کۆتاییهاتنی بوونی ئەو هێزانەیە لە سوریا”، جەختیشی کردەوە، “بەم زووانە ئەمریکا لە هەردوو وڵاتەکە دەچنە دەرەوە وه‌ ئێران هێزی یەکەمە لە ناوچەکەدا، ئەو هێڵەی لە تارانەوە بەرەو بەغداو دیمەشق و بەیروت و فەڵەستین درێژبووەتەوە هێڵی بەرەی بەرگریە و ئەم هێڵە هەر بەردەوام دەبێت”،

ئاماژەی بەوەش کرد، ” ئەمریکیەکان پێیانوایە بە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی گرفتیان خستووەتە بەردەم بەرەی بەرگری لە ناوچەکەدا، بەڵام کاتێک ئەو سەدان هەزار خەڵکەیان لە مەراسیمی ناشتنەکەیدا بینی تێگەیشتن ئەوان حساباتێکی هەڵەیان لە ناوچەکەدا کردووە”.

Back to top button