له‌ ئیبراهیم خه‌لیل پێنج كه‌س به‌ تۆمه‌تی بازرگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ی سنوری نێو ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌ستی گرت به‌ سه‌ر چه‌ند كیلۆگرامێك له‌ مادده‌ی هۆشبه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی كه‌سێك، ئه‌مڕۆ ئاسایشی كۆمەڵگەی سنووری ئیبراهیم خەلیل دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر راگەیاند.


ل عەبدولوهاب محەمەد عیسا بەڕێوبەری ئاسایشی ئیبراهیم خەلیل به‌ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی “ئەو ئوپەراسیۆنە بەهاوكاری لەگەڵ ئاسایشی دهۆك بە پلانێكی تۆكمە لە دهوك ئەنجامدرا و توانرا پێنج كەس دەستگیربكرێن”.

به‌ گوته‌ی  ئەو بەرپرسەی ئاسایشی ئیبراهیم خەلیل، تۆمەتباران بڕی 30 كیلۆگرام مادەی هۆشبەریان لە جۆری هێرۆیین لێگیراوە.
عەبدولوهاب محەمەد راشیگەیاند، سێ كەس لە دەستگیركراوەكان خەڵكی ناوچەكەن و دوو كەسیشیان لە دانیشتوانی كەمپی مەخمورن.

Back to top button