لایه‌نێكی سیاسی خواردنی ژه‌هراوی بۆ خۆپیشانده‌رانی عێراق دابین كردووه به هۆی خواردنی ده‌یان خۆپیشانده‌ر ژه‌هراوی بوون
دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نێكی سیاسی به‌مه‌به‌ستی ده‌ر بڕینی پشتوانی بۆ خۆپیشانده‌رانی عێراق خواردن و خواردنه‌وه‌یان بۆ ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له ناوه‌ڕاستی به‌غدا ئاماده‌كردبوو، به هۆی خواردنی خواردنه‌كه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر ژه‌هراوی بوون به‌په‌له گه‌یێندرانه نه‌خۆشخانه.
ناوه‌ندێكی عیراقیی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ “النماء” كه رێكخراوێكی عیراقییه ئاشكرایكرد كه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له گۆڕه‌پانی ته‌حریر دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نێكی سیاسی به‌ناوی كاروانی پشتیوانی له خۆپیشانده‌ران خواردنه‌وه‌ی گه‌رمی بۆ خۆپیشانده‌ران دابینكردوه، به‌ڵام به‌هۆی خواردنه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر ژه‌هراوی بوون.
ناوه‌نده‌كه‌ی مافی مرۆڤ له عیراق به‌رپرسیارێتیی پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌رانی خستوه‌ته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه به چه‌كی بێده‌نگ بۆ كوشتنی خۆپیشانده‌ران ده‌درێت.