هاوپەیمانی سەربازی : فڕۆکەکەی سعوودیا بە هۆی کێشەی تەکنیکی کەوتۆتە خوارەوە

 

هاوپەیمانی سەربازی بە سەرۆکایەتی سعوودیا ، هەواڵی خستنە خوارەوەی فڕۆکەکەی سعوودیا بە دەستی حوسیەکان رەد دەکاتەوە .

 

بە پێی هەواڵی فەڕەنسا ، وتەبێژی هاوپەیمانی ڕایگەیاندووە ئەو فڕۆکەسعوودییەی  سەرلە ئێوارەی رۆژی هەینی لە یەمەن کەوتۆتە خوارەوە کیشەی تەکنیکی بووە و حوسیەکان بەریان نەداوەتە .

 

ئەو فڕۆکە سەرقاڵی پشتیوانی هێزەکانی سەربازی حکومەتی فەرمی یەمەن بووە و لە پارێزگای ( ئەلجوف ) کەوتۆتە خوارەوە

پێشتر ملیشیاکانی حوسی سەر بەئێران  ڕایان گەیاندبوو فڕۆکەیەکی شەڕکەری سعوودیان بەرداوەتەوە .

Back to top button