زیاتر لە 100 میلیشیای سەر بە ئێران لە سووریا کوژران
ئاژانسی ئاناتۆلی تورکیا باس لە کوژرانی 100 کەس لە ملیشیاکانی سەر بەئێران دەکەن لە ئیدلیب .
ئاناتۆلی بە پشت بەستن بە سەرچاوە هەواڵیەکانی خۆجەیی ئیدلیب دەنووسێت تەرمی زیاتر لە 100 میلیشیای سەر بە ئێران لە شاری ئیدلیبەوە گوازراونەتەوە بۆ شاری دێرزوور لە نزیکی سنووری سووریا ، عێراق .
هەمان سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن هەموو تەرمەکان لە شاری ئەبووکەمال و دێرزوور خراونەتە ژێر گڵەوەو ئێرانیەکانیشیان ناردۆتەوە عێراق .