سعوودیا ئیدانەی دەستوەردانەکانی تورکیا دەکات لە لیبیا دا

 

وەزیری دەرەوەی سعوودیا داوای ئەوە دەکات هەموو دەستوەردانە دەرەکیەکانی شەڕی ناوخۆیی لیبیا کۆتاییان پێبێت ، بە تایبەت ئیدانەی سیاسەتەکانی تورکیا دەکات لەو وڵاتەدا .

 

شازادە فەیسەڵ بن فەرحان لە چاوپێکەوتنێکی ئاژانسی هەواڵی ئاڵمانی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆنفرانسی میونشن دا گووتی ، لە ئیستادا هەندێک هێزی تر لە سووریاوە خۆیان دەگەێننە لیبیا کە ئەوانیش سەر بە دەسەڵاتی تورکیان و ئەو ڕێکارە مەترسیدارە بۆ داهاتووی لیبیا  .

 

بن فەرحان هاوکات داوا دەکات هێزێکی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی پێک بێت بۆ چارەسەری کێشەکانی لیبیا .

 

بەڵام بەداخەوە یەکێتی ئەورووپا لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەیە چاودێری ڕەوشی گەمارۆی چەک و چۆڵی لیبیا بکرێت  لە ئاسمان و دەریاوە .

Back to top button