ڕاپۆرتێکی بەریتانی هۆشداری دا : گۆڕەپانی تەحریر بۆتە شوێنی ئەندامانی هەواڵگری
ڕفـاندن و ئەشکەنجە و دەست درێژی سێکسی وا خەریکە دەبێتە دیاردە
ڕۆژنامەی گاردیان بە ناونیشانی ” وامزانی مردووم ” ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تەیدا باس لەو نەهامەتیە دەکات کە چالاکوانان و خۆپیشاندەرە عێراقیەکان لەسەر دەستی کارمەندانی دەزگای ئەمنی و میلیشیاکان تووشی دەبـن و هەروەها چۆنیەتی بەکارهێنانی شێوازەکانی کوشتن و تۆقاندن بۆ کپکردنی دەنگی ناڕازیبوان و تەنانەت دەست درێژی سێکسیش کراوەتە سەر کەسە نزیکەکانیان .
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە چەندین کارمەندی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوەخۆ دزەیان پێ کراوە بۆ نێو گۆڕەپانی تەحریر تەنانەت وەك خۆپیشاندەرانی دیکە خێوەتیان هەڵداوە و چاودێری هەموو کەسێکی هاتوو و ڕۆیشتووی نێـو گۆڕەپانەکە دەکەن و کامێرای چاودێریان هەیە و منداڵان و گەنجانی کەم ئەزموون بەکار دەینـن بۆ زانینی ناوەکانیان و بەدوایان دەچـن بەمەبەستی گەیشتن بە سەرکردەکانیان