كۆرۆنا لە دەرگای خامنەیی دەدات

 

كۆرۆنا بەردەوامە لە تووشكردنی بەرپرسانی ئێرانی و ئەمجار گەیشتە بەردەم نوسینگەی عەلی خامنەیی

 

ئاژانسی فارس ھەواڵی توشبونی محمد جەواد ئێرانی بەرپرسی پێداچونەوەو چاودێری حساباتی خامنەیی بە  ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند كە ناوبراو ئەندامی لێژنەی دیاری كردنی بەرژەوەندیەكانی شۆڕشی ئێران بووە لە ھەمان كاتدا

 

پێشتریش میدیاكان ھەواڵی توشبونی جێگری سەرۆك كۆماری ئێرانیان بڵاو كردەوە و دەنگۆی ئەوەش لە ئارادایە خامنەیی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆن بێت

Back to top button