هاوڕێیەكی نزیكی قاسم سولەیمانی بەكۆرۆنا گیانی لەدەستدا

حسەین ئەسەد ئەلئیلاهی بەرپرسی باڵا لە سوپای پاسدارانی ئێران و هاوڕێی نزیكی قاسم سلێمانی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

حوسەین ئەسەد ئەلئیلاهی سەرۆكی لیوای “27ی محەمەد رەوسولوڵڵا” لە سوپای پاسداران، كە  ئەركی تۆماركردن ناو و ناردنیان بووە جەنگی سوریا بووە و هەروەها ئەركی پاراستنی تارانی پایتەختی ئێرانی لەسەر شان بووە توشی كۆرۆنابوو و دواتر گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاكان ئەلئیلاهی هاوڕێی نزیكی  قاسم سلێمانی سەرۆكی پێشووی سوپای قودسی ئێرانی بووە

میدیاكانی سەر بە سوپای پاسداران لەگەڵ ئەوەی تووشبوونی ناوبراویان بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی پستڕاستكردۆتەوە، بەڵام دەڵێن هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی بە كاریگەری  بەركەوتنی چەكی كیمیاوی بووە لە جەنگی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ عیراق.

 

Back to top button