شاسوار عەبدلواحید سیستەمی پاشەكەوتی لە ئێن ئارتی و چاڤی لاند دەست پێكردەوە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكورك كەوتووە شاسوار عەبدلواحید سەرۆكی گروپی نەوەی نوێی و خاوەنی كۆمپانیای نالیا و كەناڵی ئێن ئارتی دەستی كردەوە بە سیستەمی پاشكەوتی مووچە و كەم كردنەوەی مووچە بۆ سەدا 50ی مووچەی هەر فەرمانبەرێك و پەیامنێرێك و رۆژنامەنووسێك كە لەلای ئەو كار دەكەن”.
پەیامنێرێكی ئێن ئارتی بە دەزگای میدیایی خواكوركی راگەیاندووە، ئەمرۆ لەكاتی دابەشكردنی مووچە، شاسوار عەبدلواحید سەرۆكی گروپی نەوەی نوێ، مووچەمانگانەی ئێمەی پاشەكەوتكردووە بۆ سەدا 50ی هەر مووچەیەك، دەلێت بۆنموونە من پێشتر 500 وەردەگرت، ئێستا 250 م وەرگرتیەوە، لێم پرسینە بۆچی مووچەم بەتەواوی نادەنێ، گوتوویانە پارە نیە، ناتوانین پارە بدەین بۆیە بۆتانی پاشەكەوت دەكەین”.
پەیامنێرەكەی كەناڵی ئێن ئارتی هەروەها گوتوویەتی شاسوار عەبدلواحید كۆی مووچەی كەناڵی ئێن ئارتی پاشەكەوت كردووە”.