ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بەرپرسانی ئێرانی بەسەر دەکاتەوە
ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرپرسێکی تری باڵای ئێرانی لە هەناسەدان خست
حسێن عەبدوڵلاهی یەک لە فەرماندە باڵا سەربازییەکانی پێشووی شەڕگەکان ، کە فەرماندەیی لەشکری ( محەممەد رسول اللە ) ی تارانی لە ئەستۆ بوو ، بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ( کۆڤید 19 ) گیانی لە دەست دا .
ناوبراو یەک لە بەرپرسانی سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی جەماوەری ئیڕان بوو کە 11 ساڵ لەو پۆستەدا ئەرکی خۆی بەرێوە دەبرد .