لە مووسڵ چوار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
سیروان رۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری موسڵ لە لێدوانێکدا بۆڕاگەیاندەکان ئاشکرای دەکات ، لە دوای پشکنینەکان دەرئەنجامی پشکنینی 4 کەس پۆزەتیڤ دەرچووە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان
هەروەها دەڵیت هەر چوار کەسەکە ئەندامی خێزانێکن کە پێک هاتوون لە دایک و باوک و دووبرا .
بە پێی زانیارییەکانی ئاشکرا کراو ئەو کەسانە لە رێگەی بەرکەوتنی رۆژنامەنووسکەوە تووش بوون کە لە وڵاتی سعوودیاوە گەڕابۆوە .