بانە : پەرستارەکان بە ئاشکرا دەلێن حکومەتی ئێران نەخۆشخانەکانی پشت گوێ خستووە ( ڤیدیۆ )
لە ڤیدیۆیەکدا ، پرستارەکانی نەخۆشخانەی سەرەکی شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان چەند کەسێک لە خاوەن مردووەکانی کۆرۆنا ، روو لە خێرخوازان و دەولەمەندەکان دەکەن ، بگەنە فریای نەخۆشەکانی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا .
ئەوان بە ئاشکرا باس لەوە دەکەن حکومەتی ئیسلامی ئێران ، کوردستانی پشت گوێ خستووە و تەنانەت لە ناو نەخۆشخانەکان پەنجەوانە و دەمامک و جلوبەرگی تایبەت نییە وئەوان بە پارەی خۆیا کڕیویانە .
لە بەشێکی تردا دەپارێنەوە و روو لە خێرخوازان و دەوڵەمەندەکان دەکەن بگەنە فریای هەژاران ، دەنا کارەساتی مەرگە قڕان دەکەوێتە ئەو شارەوە .