وەزیری تەندوستی: لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو٢٥٠ پشکنین لە سێبیران ئەنجامدراوە سوپاس بۆخوا کەسیان هەلگری ڤایرۆسەکە نەبوون

دوای ئەوەی بەهۆی بوونی چەند حالەتێکی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆمەلگای سێبیران کۆمەلگاکە کەرەنتین کرا، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت کە لە٢٤ کاتژمێری رابردوو هیچ حالەتێک لەو کۆمەڵگایە تۆمار نەکراوە.

دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە لەکۆی ٢٥٠ پشکنین
لە کۆمەلگای سێبیران بۆ ئەو کەسانە کراوە بەرکەوتنیان لەگەل کەسی توشبو ھەبووە سەرجەم پشکنینەکان نێگەتیف دەرچوون.

هەروەها راشیگەیاند ئەو دووکەسەی ئەمڕۆ تۆمارکراون هی گوندێکی دیکەی سەر بە هەولێر و یەکێکیش هی شاوێسە ئێستا لە ژێرچاودێری دانە، بەهۆی ئەوانەوە ١٤ خێزان کەرەنتینە دەکرێن.

Back to top button