زانایەکی ئەمریکی: بەم نزیکانە کۆرۆنا لەناو دەچێت، پێویستە هاوڵاتیان لەماڵ بمێننەوە تا کاتی کۆتای هاتنی
دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە کۆڤید ۱۹ لە جیهاندا بڵاو بووەوە زانایه‌كی بواری كیمیای ئه‌مریكی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ ڕایدەگەیێنێت کە به‌منزیكانه ڤایرۆسه‌كه له‌ناو ده‌چێت”
مایكڵ لیڤیتی، زانای بواری كیمیایی له زانكۆی ستانفۆردی ئه‌مریك كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه لە بواری کیمیا و بایەلۆژی ڕاپۆرتێكیدا ڕۆژنامه‌ی (Los Angeles Times)ی ئەمریکی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاندووه، هه‌موو شتێك وه‌كو خۆیه‌تی و به‌منزیكانه‌ش ڤایرۆسی كۆڤید19ی ناسراو به كۆرۆنا له‌ناو ده‌چێت، تەنها پێویستی بە چادێری کردنی خۆت و نەهاتنە دەرەوەیە لە ماڵەوە.
ئه‌و زانا كیماییه پێوایه ئه‌و په‌تایه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی تری جیهان كۆتای دێت و ده‌شڵێت: “له ئێستادا گرنگ ئه‌وه‌یه كۆنترۆڵی ترس و پشێویی بكرێت”.
لای خۆشیه‌وه، دكتۆر ئه‌لیكسنده‌ر میاسنیكۆڤ ده‌ڵێت، “هەموو نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسی سنورێكی هه‌یه، گه‌ر كۆتایی هات، ئه‌وا ڤایرۆسه‌كه‌ش كه ده‌بێته‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه ده‌مرێت”.