ئاسایشی سۆران شهوی رابردوو له قهسرێی دۆڵی باڵهییان سێ قاچاغچیمان دهستگیركردن
دوای ئهوهی شهوی رابردوو هێزهكانی ئاسایشی سۆران له دۆڵی باڵهییان سێ قاچاغچی دهستگیركرد، میدیاكانی سلێمانی وایان بڵاوكردهوه، كه كوڕی شههیدێك له لایهن ئاسایش دهستگیركراوه به تۆمهتی بڵاوكردنهوهی بابهتێك له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك، ئاسایشی سۆران وهڵامی میدیاكانی سنوری سلێمانی و یهكێتی دهداتهوه رایدهگهیێنێت ئهو سێ كهسه قاچاغ چی بوونهو قهدهغهی هاتووچۆیان شكاندووه.
به ڕێوهبهرایهتی ئاسایشی سۆران له روونكردنهوهیهك ئاماژهی بهوهكردووه: “دوێنێ شەو سێ هاووڵاتی دۆڵی باڵەیان سەر بە ناحیەی قەسرێ بەهۆی شکاندنی قەدەخەی هاتووچۆ و هەروەها گواستنەوەی خەڵک بە قاچاخ لەلایەن ئاساێشەوە دەستگیرکران”.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران هۆکاری دەستگیرکردنیان تەنیا بۆ ئەو سەرپێچییانە دەگەڕێنێتەوە و رایدەگەیێنێت: “جیا لەم سەرپێچییە هیچ هۆکارێکی دیکە بۆ دەستگیرکردنی ئەم هاووڵاتیانە نەبووە و خودی دانیشتووانی ئەو ناوچەیەش ئاگاداری ئەم چەندەن و دەزانن ئەمانە بۆ دەستگیرکران، بەڵام بەداخەوە کەسانێک ئەم بابەتانە یەکسەر دەخەنە قاڵبێکی سیاسییەوە و رێگری لە جێبەجێکردنی یاسا دەکەن”.
بەگوتەی ئاسایشی سۆران: “بە هۆی ئەو کەشەی خوڵقێندرا ئێوارەی ئەمڕۆ (26-3-2020) لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆکی حكومەت ئەو سێ کەسە ئازاد کران، ئەوەش دوای ئەوەی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت ئەم داوایەی ئاراستەی بەڕێزیان کردبوو”.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران رایدەگەیێنێت: “هێزەکانی ئاسایش یاسا و رێنماییەکان جێبەجێدەکەن و هیچ جیاکارییەک لەم بوارەدا ناکەن. هیوادارین لەم دۆخە سەختەدا هەموو لایەنە سیاسییەکان هاوکارمان بن تاوەکو یاسا و رێنماییەکان وەک خۆی جێبەجێ بکرێت”.