لە سەر فرۆشتنی مناڵێکی ساوا ، سێ کەس دەستگیر کران

 

 

بە پێی  هەواڵی گەیشتوو بە دەزگای میدیایی خواکوڕک ، سێ کەس کە لە دووپیاو ژنێک پێک دێن بەتاوانی فرۆشتنی مناڵێکی ساوا دەستگیر کراون .

 

تاوانباران خەڵکی یەک لە گوندەکانی ناوچەی قەرەداغن ، ئامانجیان فڕۆشتنی مناڵێکی ساوا بووە بە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ، بەڵام پێش ئەوەی مناڵەکە ڕادەستی کڕیار بکرێت ، پۆلیس دەستگیری کردوون .

 

لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تاوانباران دەستی پێکردووە بۆ ئەوەی ڕەوانەی دادگا بکرێن و بە پێی یاسای گشتی لە ئێستادا دەستبەسەرن .

Back to top button