ئاماری فەرمی کۆرۆنا لە ئێران ، تووشبووان لە 50 هەزارکەس تێپەڕی کرد

 

ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران لە 50 هەزار کەس تێپەڕی کردووە .

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رۆژی پێنج شەممە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو ئامارە گوتی ، کۆڤید 19 تا ئێستا بۆتە هۆکاری مردنی 3 هەزار و 160 کەس لە ئێران .

 

بە پێی قسەی جەهانپوور لە ماوەی 24 کەتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 2هەزار و 800 کەسیتر لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرنا بوون و 124 کەسیش گیانیان لە دەست داوە .

 

هاوکات جەهانپوور دەڵێت ، 16 هەزار و 711 کەس چاک بوونەتەوە .

Back to top button