ئیمایلی کارمەندانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی کەوتە بەر هێرشی هاککەرانی حکومەتی ئێران

 

 

 

رۆیترز لە هەواڵێکدا ئاشکرای دەکات گروپێکی هاککەری سەر بە ئێران لە هەوڵی ئەوە دابوون ئیمایلی کارمەندانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هاک بکەن کە کار لە سەر قەیرانی کۆرۆنا دەکەن و ئاماری رۆژانەی جیهانی تۆمار دەکەن .

 

تا ئێستا چوار سەرچاوەی تایبەتی ئەو بوارە ئەو هەواڵەیان  پشتڕاست کردۆتەوە کە ئێرانییەکان بە هەناردەکردنی ئیمایلی ساختە ( فیشینگ ) ویستوویانە سنووری پەسۆردەکان ببڕن و ئاماری دوور لە راستی لە سەر ئێران لەوێوە بڵاو بکەنەوە .

 

 

هاوکات وتەبێژی تەندروستی جیهانی ئەم هەوڵە نابەجێیەی هاککەرانی ئێرانی پشتڕاست دەکاتەوەو دەڵێت تا ئێستا چەندین ئیمایلی تایبەتی کارمەندانمان هێرشیان کراوەتە سەر .

Back to top button