دواهه‌مین ئاماری تووش بوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهان

پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا كه‌ له‌ ئێستا سه‌رتاسه‌ری حیهانی گرتۆته‌وه‌ ، بەپێی ئەو ئامارانەی ئەمڕۆ یەك شەممە بڵاوكراونەتەوە ژمارەی ئەو كەسانەی لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون بۆ سەروو ملیۆنێك و 200 هەزار كەس بەرزبۆتەوە و نزیكەی 65 هەزار كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكانی زانكۆی جۆنز هۆبكنز دەریخستووە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ڕووی ژمارەی تووشبوانەوە لە پێش هەموو وڵاتانی تری جیهانەوەیە بەشێوەیەك كە ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسەكە لەو وڵاتە گەیشتۆتە 311 هەزار كەس كە دەكاتە یەك لەسەر چوار یەكی ژمارەی تووشبوان لەجیهانداو ژمارەی ئەو كەسانەش كە تا ئێستا لە ئەمریكا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 8 هەزارو 488 كەس.

تا ئێستاش زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لەوڵاتی ئیتاڵیا تۆمار كراوە كە زیاتر لە 15 هەزار و 300 كەس گیانیان لەدەستداوە و 126 هەزار كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون و دوای ئەویش فەڕەنسا دێت كە 7 هەزارو 500 كەس بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 90 هەزار كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

Back to top button