ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەڵمانیا بەرزبۆوە بۆ 1,607 کەس

 

ناوەندی  ڕۆبەرت کۆخی ئەڵمانیا ئاماژەی لە نوێترین ئاماری خۆیدا  ئاماژە بەوە دەکات لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەڵمانیا بەرزبۆتەوە بۆ 1,607 کەس، هەروەها لە هەمان ماوەدا 3,834 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ،بۆیەش  کۆی گشتی توشبووان گەیشتۆتە  99,225 کەس.

 

سەرچاوەکە ئاماژە بەوە دەکات بۆ چوارەمین ڕۆژ ی بەردەوام  ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا  لە ئەڵمانیا رووی لە هەڵکشان کردووە  بەجۆرێک ڕۆژی دووشەممە 3,677 کەس تۆمارکرابوون و هەروەها 92 کەسیش گیانیان لەدەستدابوو، بەڵام لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 173 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

بەڕێوبەری ناوەندی  نەخۆشیە پەرە ئەستێنەکان  ڕۆبەرت کۆخ وتی هێشتا زووە باس لە کەمبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە بکەین لە ئەڵمانیا واتە دەبێت چەمد رژێکی دئکە چاوەرێ کەیین .

Back to top button