زیاتر لە ٥٠٠ سەربازی فڕۆکە هەڵگری ( رۆزڤێڵت ) تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .

 

 

زیاتر لە یەک لە سەر دەی ئەو ٤٨٠٠  سەربازەی فڕۆکەهەڵگری ( رۆزڤێڵت ) ی ئەمریکی تووشبووی کۆڤید ١٩ ن .

 

فەرماندەیی ئەو پاپۆڕە فڕۆکە هەڵگرە  بەهۆی هۆشداری لە سەر بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو سەربازەکانیدا ، لە کار لادراوە .

 

لە کاتی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ٩٢ لە سەت لە سەربازانی  فڕۆکە هەڵگری ( یو ئێس ئێس رۆزڤێڵت ) دەرکەوتووە ٥٥٠ کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ ن .

 

ئاژانسی فەڕەنسی لە زمان فەرماندەیی هێزەکانی دەریایی ئەریکا وە  لەمبارەوە دەنووسێت  لە ئێستادا زیاتر لە ٣ هەزار و ٧٠٠ کارمەندو سەربازی ئەو پاپۆڕە لە دوورگەی ( گووام ) لە ئەقیانووسی ئارام کەرەنتینە کراون .

 

کەپتەن کروویژەر کۆتایی مانگی مارچ لە نامەیەکی نهێنیدا کە ناردبووی بۆ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئاگاداری کردبوونەوە کە سەربازەکانی ناو ئەو پاپۆڕە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و جێگەی نیگەرانییە ، بۆیەش داوای کردبوو پێویستە ٤٨٠٠ کەس لە کارمەندانی ناو پاپۆڕەکە پێویستە لە شوێنێکی ویشکانیدا کەرەنتین بکرێن.

Back to top button