بۆریس جۆنسن نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشتوو به‌ ته‌واوی چاكبووه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو به‌ هۆیه‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌، دوای مانه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌و خرانه‌ ژێر چاودێری چڕ، له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆیدا جۆنسن رایگه‌یاند كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی چاكبووه‌ته‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌ی په‌ڕاندووه‌.
بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆیدا سوپاسی هەموو پزیشک و ستافی نەخۆشخانەی سەینت تۆماسی کرد و گوتیشی “تاوەکو لە ژیاندا ماوم قەرزداری ئەوانه‌م كه‌ ژیانی منیان رزگار كرد و ئه‌وان پاله‌وانن.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێ، شەڕی دوژمنێک دەکەن کە هێشتان به‌ چاكی نایناسین به‌ڵام پێشوه‌چوونی باشیان به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌.
تاوەکو ئێستا لە بەریتانیا 84 هەزار و 279 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 10 هەزار و 612 کەس گیانیان لەدەستداوە و تەنیا 344 کەس چاکبوونەتەوە.
Back to top button