دادگای توركیا ئامادە نیە سیاسەتمەدارانی كورد گوڵتان كشاناك و سەباحەت تونجەل لە زینداندا ئازاد بکات

 

 

دوای ئەوەی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا پەرەی سەند کە بڕیارە بەهۆی ڤایرۆسەکە ژمارەی زیندانی ئازاد بکرێن، جگە لەوەی بڕیار بوو کە سەباحەت تونجەل و گولتەن کشاناک، دادگایی بکرێن، بەڵام تورکیا ئامادەیی دادگای کردنی ئەو دوو سیاسەتمەدارە کوردە نیەو ئامادەش نیە بۆ سەڵامەتیان  لە مەترسی کۆرۆنا ئازادیان بکەن.


میدیاکانی نزیک لە هەدەپە بڵاویانکردۆتەوە کە، بڕیاری زیندانیكردن، كە بەسەر گوڵتان كشاناك هاوسەرۆكی شارەوانیی گەورە شاری ئامەد و سەباحەت تونجەل هاوسەرۆكی گشتیی پارتی هەرێمە دیموكراتیكەكان (دەبەپە) دا سەپێنرابوو، لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوە هەڵوەشێنرابوەوە، دەبوایە ئەمڕۆ چوارەم دانیشتنی سەرلەنوێ دادگایكردنە لە پێنجەمین لقی دادگای سزا قورسەكانی مەلەتی بەڕێوەبچویایە، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەڕێوەنەچو، دەستەی دادوەری لە دادگاكە لێكۆڵینەوەیان لە دۆسیەكە كرد و بڕیاری خۆیان دا.

لە لایەکی دیکە پارێزەران رایانگەیاند، كشاناك نەخۆشیی قورسی هەیە و لە كاتی ئەم ڤایرۆسەدا مانەوەی تونجەل و كشاناك لە زینداندا دەبێتە مەترسی بۆ سەر ژیانیان.

دەستەی كاتیی دادگای داوای پارێزەرانی رەتكردەوە و بڕیاردا، ئەو دوو سیاسەتمەدارە كوردە لە زینداندا بمێننەوە، بڕیاریش درا دانیشتنەكە بۆ ٢٩ی ئایار دوابخرێت.

Back to top button