ترەمپ : ئامانجی ئۆپێک پلاس کەم کردنەوەی پاڵاوتنی نەوتە بەڕێژەی 20 ملیۆن بەرمیل
سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا دەنووسێت ، ئەو ئامارەی ئامانجی ئۆپێک پلاسە بۆ کەم کردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت 20 ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا ، بۆیەش هەواڵی 10 ملیۆن بەرمیل هەڵەیەکی ڕاگەیاندنە .
ترەمپ هەروەها جەخت دەکاتەوە ، ئەگەر کەم کردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت بگاتە ئەو ئاستەو لە کۆرۆناش ڕزگارمان بێت پیشەی وزەی جیهانی دوور لە چاوەڕوانییەکان بەرەو ئاستێکی زۆر بەرز دەچێت .
هاوکات سوپاسی هەموو وڵاتانی بەشدار لە کۆنفرانسی ڕێکەوتنی ئۆپێک پلاس بە تایبەت رووسیا و سعوودیا کرد بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی بەجێ سەبارەت بە گەڕانەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانیدا