کوێت : 10 هاووڵاتی بە هۆی کۆرۆناوە مردن

 

بە ھۆی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا 10 ھاوڵاتی كوێت لە دەرەوەی وڵات مردن و حكومەتی ئەو وڵاتەش لە ھەوڵی گەڕاندنەوی 50 ھەزار ھاووڵاتی ترە لە دەرەوە.

 

سەرۆك وەزیرانی كوێت  سەباح خالید سەباح ڕایگەیاند كە ڕێگەیان كردۆتەوە بۆ گەڕاندنەوەی پەنجا ھەزار ھاوڵاتی بۆ وڵاتی كوێت و ھەر لە فڕۆكەخانەش پشكنینی پێویستیان بۆ دەكرێت.

 

وەزارەتی دەرەوەی كوێت  بڵاوی كردەوە كە كوێتێکیان لە 101 وڵاتی دەرەوەن و ھەموو كار ئاسانییەك دەكەن بۆ گەڕاندنەوەیان

Back to top button