هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی پرسی نه‌وت رێككه‌وتن

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد بۆ تاوتوێكری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایانگه‌یاند كه هه‌ردوولا رێككه‌وتوون.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازدا و ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئاشكرا كرد كه كه حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق رێككه‌وتوون و رایانگه‌یاند كه رێککەوتنی هەرێم بەشێوەی پێشووی بەردەوام دەبێت لە ناردنی نەوت.
راشیگەیاند، حکومەتی هەرێم لە رێگای کۆمپانیای دیلۆیت بەردەوام زانیارییەکانی بڵاودەکاتەوە و پابەندیش دەبێت بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و وه هەردوولا هەستیان بەبەرپرسیارەتی کردووە و پابەند دەبن بە رێککەوتنەکان.