كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی كۆتایی هات و چه‌ند بڕیارێكدرا

دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتی کۆببنەوە.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ په‌یوه‌ست بوو باروو دۆخی عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پارتی پشتگیریی خۆیان بۆ مستەفا کازمی راسپێردراو بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەربڕیوە و لەگەڵ ئەوەی دەیانەوێت لە ئەرکەکەی سەرکەوتوو بێت بەڵام داوادەکەن تایبەتمەندیی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت.

هه‌ر له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش مەحموود محەمەد، گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، لە کۆبووەکە تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی بارودۆخی نێوخۆی هەرێمی کوردستان و هەڵسەنگاندنی دواین پێشهاتەکان و پشتیوانیکردن لە هەولەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو رێکارانەی حکوومەت گرتبووینەبەر کرا.

 

گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیگەیاند كه‌ بۆ چارەسەری کێشە و ناکۆکییەکانیش دیالۆگ بە باشترین چارەسەر دەزانین.

Back to top button