ئافرەتێکی ساختەچی بەڕەگەز عەرەب لە هەولێر دەستگیر کرا

 

 

ئافرەتێکی بەڕەگەز عەرەب کە لە مێژ بوو خۆی لە دەستی پۆلیسی عێراقی شاردبۆوەو بۆیان دەستگیر نەدەکرا لە هەولێر دەستبەسەر کرا .

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرای دەکات ، توانیویانە ئافرەتێکی بەڕەگەز عەرەب دەستگیر بکەن بە ناوی ( ا،س،ی ) ، کاری ناوبراو فێل کردن لە خەڵک بووە بە ناوی کۆمپانیای فڕۆکەوانی و کەڵک وەرگرتن لە چەکی بانکی بێ ڕەسید و ڤیزای ساختەی ئیسپانی .

 

لە ماوەیەکی کەمدا توانیویەتی قۆڵی سەدان کەس ببڕێت و هەرجارەو لە پارێزگایەکی عێراقیش بەو تۆمەتە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو بەڵام زۆر شارەزایانە توانیوبووی خۆی شوێن بزر بکات .

 

بەڵام کاتێک بە هاەمان ئامانج ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات بە پێی مادەی ( ٤٥٦ ) لە یاسای سزا دان ، تواندرا دەستگیر بکرێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کراوەتەوە .

Back to top button