بەرێوەبەری شارۆچکەی وەرتێ : ئەوانەی سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە لە وەرتێ نوێنەری خەڵکی وەرتێ نەبوون
موسلح زرار بەرێوەبەری شارۆچکەی وەرتێ لە قەزای سۆران ، لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان باس لەوە دەکات چەند کەسێک بە ناوی دانیشتوانی خەڵکی وەرتێ سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە لە زینی وەرتێ و پەیامێکیان بڵاو کردۆتەوە ، لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئەو تاقمە بەهێچ شێوەیەک نوێنەری دانیشتوانی وەرتێ نین .
بەرێوەبەری شارۆچکەی وەرتێ هەروها دەڵێت “لیوای حەوتی وەزارەتی پێشمەرگە لیوایەکی هاوبەشە، ئامیر لیواکەی یەکێتییە و جێگرەکەی پارتییە، هێزەکان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە بڕیار لە بارەی جوڵەپێکردنییەوە دەدەن ، بۆیەش جێگای نیگەرانی نین .
ئاشکرای دەکات ئەو کەسانەی سەردانی ناوچەکەیان کردووە خەڵکی ڕانیە و سەرکەپکانن ، بۆیەش ئەوان ناتوانن بە ناوی خەڵکی وەرتێ قسە بکەن و نوێنەرایەتی وەرتێش لەی ئاگادار نەبووە .