کۆریای باشوور : گومانمان لە هەواڵی نەخۆشبوونی ڕێبەری کۆریای باکوور هەیە

بەرپرسانی سیاسی هەردووک وڵاتی چین و کۆریای باکوور دەڵین گومانمان هەیە هەواڵی نەخۆشی ” کیم جوونک ئوون ” رێبەری کۆریای باکوور ڕاست بێت .

ئەوان تەنانەت ڕەتی دەکەنەوە نەشتەرگەری دڵی بۆ کرابێت و دەشڵین زانیارییەکانی ئەمریکا لەم بارەوە یان هەڵەن یان چەواشە کارین

 

ماڵپەڕی بلۆمبێرگ لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکا کە ناوی ئاشکرا نەکردووە دەنووسێت ، گوتویەتی کۆشکی سپی ئاگادار کرا کە ڕێبەری کۆریای باکور دوای نەشتەرگەریەکە تەندروستی ناجێگیرە .

 

لەلایەکی ترەوە ، دوو کاربەدەستی حکومەتی کۆریای باشور هەواڵەکەیان رەتکردەوە بەبێ ئەوەی وردەکاری بدەن سەبارەت بەوەی کە ئایا نەشتەرگەری بۆ کیم جۆنگ ئون کراوە یان نا.

 

بەرپـرسێکی چینیش کە لە بەشی پەیوەندیـیە نێودەوڵەتیـیەکانی پارتی کۆمۆنیستی چینە، ئەویش گوتی بڕواناکات کیم بە شێویەکی وەها نەخۆش بێت کە مەترسی لە سەر بەردەوامی ژیانی هەبێت .

 

Back to top button