هەولێر : چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/68296966_490110401788144_2344933121482293248_n.jpg)
د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێرلە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گووتی “كه‌مێك پێش ئەمڕۆ (پێنجشه‌ممه 23/4/2020) له‌لایه‌ن تاقیگه‌ى گشتی هه‌ولێر ئاگادار کراوینەتەوە ، 4 هاووڵاتی تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه و لەم چەند کاتژمێرەدا ڕەوانەی مالەوە دەکرێنەوە .
لە درێژەدا دەڵیت تا ئه‌مڕۆ 18 تووشبووى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر مابوونه‌وه، ئه‌م 4 كه‌سه‌ش چاك بوونه‌وه، بە پێی ئەو ئامارەش ته‌نیا 14 تووشبووى كۆرۆنا له هه‌ولێر ماونەتەوە کە بەخۆشحاڵیەوە ئەوانیش تا ڕادەیەکی باش تەندروستیان جێگیرە ”.