حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیان دەکات

 

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای نوێنەرایەتی خۆیەوە لە سوید و بە هاوئاهەنگی لە گەڵ باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق و وەزارەتی دەرەوە کار بۆ گەراندنەوەی ئەو هاووڵاتیانە دەکات  کە رەگەزنامەی سویدیان هەیە و به‌ هۆی کەرنتین و هەڵوەشانەوەی گەشتە ئاسمانیەکان لە ووڵاتانی تر گیریان خواردووە و هەروەها بە پێچه‌وانه‌وه‌ بۆ ئەو کەسانەی کە لە وڵاتی سوید مەبەستیانە بگرێنەوە بۆ کوردستان .

 

 

هەر بۆیەش بڕیار دراوە لە 28 ئه‌م مانگه‌  فرۆکەیەکی تایبەت لە هێڵی ئاسمانی “ئایر میدیترانین”   به‌شێوەیەکی راستەوخۆ لە هەولێر بەرەو ستۆکهۆڵم بفڕێت .

Back to top button