وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندنی نوێی ئەمڕۆ باس لە 24 کاتژمێری ڕابردوود دەکات و دەنووسێت ، 3 تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە .
تووشبووەکان یەکیان لە هەولێر و دوانەکەی تریش لە سلێمانین .
کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٨٩٤٥) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (١٨٠٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٣) شوێنی جیاواز (٤٨٥) لە هەولێر، (٢٦٧) لە سلێمانی، (١٠٠٨) لە دهۆك، (٤٩) لە ڕاپەرین، وە (٧١٣٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٥٩) هاووڵاتی.
پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٨٩١) پشکنین ئەنجام دراوە، (٢٧٠) هەولێر، (٢٣٠) سلێمانی، (٣٦٥) دهۆك، (٢٦) ڕاپەڕین. دەرەنجام (٣) تووشبووی نوێ تۆمارکراو بەم شێووەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (١) پۆزەتیڤ، ئافرەتێکی تەمەن (٤٠) ساڵ، دانیشتووی ناحیەی بەحرکەیە و خێزانی تووشبووێکی پێشووە و لە کەڕەنتین بوو.
پارێزگای سلێمانی (٢) پۆزەتیڤ، پیاوێکی تەمەن (٨٠) ساڵ کە دانیشتووی شارباژێرە و و پیاوێکی تەمەن (٢٩) ساڵ قوتابیە و لە ووڵاتی ڕوسیا گەڕاوەتەوە لە ڕێگای کفری و دانیشتووی ناحیەی ڕزگاریە سەر بە قەزای کەلارە.
ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٤٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٣١٨) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).