جوتیار عادل: ناکرێت مووچەی فەرمانبەران وەکو کارتێکی فشاری سیاسی بەکاربێت
كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له هه‌ولێر كۆتاییهات و گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی حکومەت و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە عێراق لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ فراکسیۆنەکان کردووە و یەک دەنگین.
دوای كۆبونه‌وه‌كه، جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند “له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی هاتۆته ئاراوه و قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه هه‌رێمی كوردستان چی بكات”.
گوتیشی “له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك قسه‌كراوه له‌وانه به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عیراق بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌كراوه ناكرێت موچه‌ی موچه‌خۆران ببێته كارتی فشاری سیاسی و ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكرێته‌وه و نابێت قوتی خه‌ڵك ببێته فشار، جه‌ختیش له‌وه‌كرایه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم وابه‌سته‌ی رێككه‌وتنه نه‌وتی و داراییه‌كان ببێت و حكومه‌تی عیراقیش پابه‌ندی رێككه‌وتن بێت”.
حكومه‌تی هه‌رێم له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جهختیكردوهتهوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی پهبانده به‌و رێككه‌وتنه‌كه‌ی له ساڵی 2019 ئه‌نجامدراوه و داواكارییه‌كانیشیان یاسایین. هه‌روه‌ها پێشنیار ده‌كات بۆئه‌وه‌ی به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه، پێویسته یاسای نه‌وت و غازی عیراق ده‌ربچێت، كه له ساڵی 2007وه ره‌شنوسه‌كه‌ی ئاماده‌یه.