وه‌زیری ناوخۆ : بڕیاری نوێی بۆ كردنەوەی دەروازە سنوورییه‌كان ده‌ركرد

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە نووسراوێكی فەرمی بڕیاری كردنەوەی دەروازەی سنووری تەوێڵە لە هەڵەبجە و دەروازەی كێڵێ‌ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەركرد.

وەزیری ناوخۆ رایده‌گه‌ێنێت لە رۆژی دەرچوونی ئەو بڕیارەوە كاری پێ‌ دەكرێت و پێویستە رێنماییه‌ تەندروستییەكان جێبەجێ‌ بكرێن.

باسی لەوەش ده‌كات كه‌ بەهیچ جۆرێك رێ نادرێت بەچوونی گەشتیار بۆ ئێران یان هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ وەزیری ناوخۆ.

 

Back to top button