هەولێر : دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەوە
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، دوو تووشبووی کۆرۆنالە دوای چاودێری جڕی پزیشکی و سەرلەنوێ پشکنینی کۆتاییان بۆ کراوەو دەرکەوتووە هیچ ئاسەوارێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جەستەیاندا بەماوە .
دەقی راگەیێندراوەکە
- هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان رادەگەیەنین کە (2) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
- کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (202) کەس.
- سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ رێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی رێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
- زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتییان دەکەن.
د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۱٤ی ئایاری ۲٠۲٠