مەحمود محەممەد : پارتی یەک مەرجەعی هەیە ئەویش سەرۆک بارزانییە کە سەرکەوتنی کوردیش بەو مسۆگەر دەبێت

 

مەحمود محەمەد ئەندام و وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی دا بۆ ماڵپەری فەرمی حزبەکەی گوتی : كۆبوونەوەیان لەگەڵ یەكێتی لەسەر داوای ئەو حزبە  کاتەکەی گۆڕانی بەسەردا هاتووە ،  هاوكاتیش  ڕەتی دەکاتەوە  باڵباڵێن لە ناو پارتیدا بوونی هەبێت و دەڵێت  “مەسعود بارزانی  تەنها سەرۆك و مەرجەعی پارتییە  و هەر ئەویشە دەتوانێت لەم قۆناغەد سەركەوتنی كورد مسۆگەربکات .

 

مەحمود محەممەد سەبارەت بە دواکەوتنی  یەك لە دوای یەكی كۆبوونەوەكانی نێوانیان لە گەڵ یەکێتی  گوتی  لە ڕاستیدا چاوەڕوان بووین كۆبوونەوەكە ئەنجام بدرێت،بەڵام وەک  هەر سێک جاری پێشوو  براەرانی  یەكێتی داوای دواخستنیان كرد و هیچ ئاماژەشیان بە کێشەکانی ناو پۆەرلەمان نەدا ، بەڵام دواتر وەک هەڵگەڕانەوەیەک بەستیانەوە بە کێشەکانی پەرلەمان .

 

مەحمود محەممەد لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت :ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان  لە ڕووی سیاسییەوەدەمانەوێت لە كوردستاندا ئارامی بۆ خەڵكی دابین بکرێت تووشی دڵەڕاوکێ نەبن ، كاتێکیش  باس لە حكومڕانی و دەسەڵاتی  سەرتاسەری كوردستان دەکرێت واتە گەڕانەوەمانە بۆ ئەو دەنگانەی بە پێی دیموراسی بوون دەستەبەرمان کردووە ، دەنا مانای وانییە خۆمان بسەپێنین ، ئەگەر بێت و لەو پرەنسیبە تێپەڕین واتە ئازار دانی خەڵکی کوردستان .

 

سەبارەت بە لامەرکەزی سلێنمایش محەمود محەممەد ڕایدەگەیەنێت ،” لامەركەزییەت، یا شۆڕكردنەوەی دەستەڵات لە ناوەندەوە بۆ پارێزگا و قەزا و ناحییەكان، بەشێك بووە لە فیكری ئێمەی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمەش پێشینەیەكی هەیە، كە بۆ خودی نێو حزب دەگەڕێتەوە”.

 

روونیشی دەکاتەوە ” لە ساڵی ٢٠٠٩ یاسای ژمارە ٣  زۆر بە روون و ڕەوانی  پارتی  لەگەڵ ئەوەبوو، دەستەڵات شۆڕ بكرێتەوە، ئێستاش ئەو یاسایە هەیە و بەركارە، بەڵام چەند كراوە، ئەوە بابەتێكی دیكەیە و ئەگەر بێتە سەر ئەوەی كێ كردی و چۆن نەكراوە، ئەوەش وەكو پارتی قسەمان لەسەری هەیە،کە کێ هۆکاری جێبەجێنەکردنی بووە .

 

لە کۆتاییدا مەحمود محەممەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان  سوبارەت بەو لێدوانانەش كە باس لە بوونی باڵباڵێن لە ناو پارتیدا دەكەن گوتی ”ئێمە سەرۆكێكمان هەیە، كە سەرۆك مەسعود بارزانییە، ئەم سەرۆكە دەستەڵاتەكانی لای هەمووکەس ئاشکرایە ، سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە، مەكتەبی سیاسی هەیە، ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەیە، ئۆرگانەكانی دیكەیشی هەیە، تاكو ئێستا هیچ شتێك لە هیچ ئۆرگانێك نەبووە دەرچووبێت پێچەوانەی ئەو  باوەڕی سەرکردایەتی بێت تا نیشانیدا باڵباڵین هەیە ، بە گشتی دەبێت بڵێم مەسعود بارزانی  تەنها سەرۆك و مەرجەعی پارتییە  و هەر ئەویشە دەتوانێت لەم قۆناغەد سەركەوتنی كورد مسۆگەربکات .  ”.

Back to top button