پێنج کەسی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون
دوای ئهوهی دوێنێ كهسێك له سلێمانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو وهزارهتی تهندروستی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه پێنج كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی رایگهیاندووه، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
ئاشکرای کردووە، تووشبووەکان کوڕێکی تەمەن 17 ساڵ و سێ ئافرەت تەمەنیان 43، 21، 19 ساڵ و منداڵێکی تەمەن 6 ساڵن و دانیشتووی شاری سلێمانین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم تووشبووە نوێیانە، خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری سلێمانین