وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری تایبەت بە كۆرۆنای راگه‌یاند
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشکرای دەکات ، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4 هەزار و 441 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 57 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ دەرچوون .
هاوکات باس لەوە دەکات ، زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا ژمارەیان 51 کەسە و لە سلێمانی-ش كەسێك تووشی كۆرۆنا بووە.
لە بارەی چاکبوونەوەکانیش دەنووسێت ، 56 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ڕاشیگەیاندووە، كۆی گشتی تووشبووان گەیشتۆتە 3 هەزار و 611 كەس و لەو ژمارەیەش 2 هەزار و 366 كەس چاكبوونەوە و 131 كەسیش مردوون و ئێستا هەزار و 114 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدا ماون.
به‌غدا/ روسافه: 26 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 20 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 5 حاڵه‌ت
به‌سره: 4 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت
واست: 3 حاڵه‌ت
سلێمانی: 1 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 32 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 6 حاڵه‌ت
به‌سره: 5 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 2 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 7 حاڵه‌ت
زیفار: 2 حاڵه‌ت
میسان: 1 حاڵه‌ت
ئه‌نبار: 1 حاڵه‌ت